بانگ كردنی هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نی له‌ شاری سنه‌ بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

370y
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، “حامێد سه‌یف په‌ناهی”، هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ بانگ و چه‌ندین ساعه‌ت لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا.به‌ پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، حامێد سه‌یف په‌ناهی كه‌ له‌ زیندانیانی سیاسی پێشووی زیندانی سنه‌ و له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ناسه‌ری سنه‌یه‌، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٩٠وه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ دادگای رژیم له‌ سنه‌ به‌ تۆمه‌تی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پشتیوانی له‌ زیندانیانی سیاسی كه‌ له‌ شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ چوار ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا كه‌ دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر حوكمه‌كه‌ی، له‌ زیندانی سنه‌ ئازاد كرا. شایانی باسه‌ ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتیه‌كانی رژیمه‌وه‌‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه‌ كه‌ نابێت هیچ چه‌شنه‌ چالاكییه‌كی مه‌ده‌نی ئه‌نجام بدات.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →