به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، نزیكه‌ی ١٠ خوێندكار له دانیشگای رازیی “كرماشان” و دانیشگای په‌یام نووری “جوانڕۆ”، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شارانه‌وه بانگ كراون.به پێی ئه‌م راپۆرته، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش خوێندكارانی دانیشگای رازیی كرماشان و خوێندكارانی دانیشگای پەیام نووری شاری جوانڕۆ به هۆی ئه‌وه‌یكه ره‌خنه‌یان له رێكەوتنی ئەتۆمی گرتبوو، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ١٠ كه‌سیان له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شارانه‌وه بانگ كراون. شایانی باسه، پاش رێكەوتنی هەستەیی رژیم و وڵاتانی ١+٥، بڕیار وابوو كه هەندێ لە ته‌حریمه‌كان له‌سه‌ر ئێران لاببردرێت، بەڵام ئەم خوێندكاره ناڕازییانه رایانگه‌یاندووه، وێڕای لابردنی هەندێ لە ته‌حریمه‌كان، هێشتا گرانی و ته‌وه‌ڕوم له ئێران بێداد ده‌كات.