بانگ كردنی ٦٠ موعه‌لیم له‌ شاری بۆكان

201y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ئاكامی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری موعه‌لیمان له‌ كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه،‌ ٦٠ كه‌س له‌ موعه‌لیمانی شاری بۆكان له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌، بانگ كران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، بڕیار وابوو كه‌ جارێكیتر موعه‌لیمانی شاره‌ جیاجیاكانی كورستان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گوڵان، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ئیدراه‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش به‌ڕێوه‌ببه‌ن. له‌ سه‌روبه‌ندی نزیك بوونه‌وه‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م مانگرتنه‌، ٦٠ كه‌س له‌ موعه‌لیمانی ئه‌م شاره‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ بانگ كراون و وێڕای سووكایه‌تی پێكردن، هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌ كه‌ له‌م مانگرتنه‌دا به‌شداری نه‌كه‌ن. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا، موعه‌لیمانی سه‌رتاسه‌ری ئێران به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی ناله‌باری به‌ڕێچوونی ژیانیان، چه‌ندین جار مانگرتنیان وه‌ڕێخستووه‌ و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری له‌ نێوان موعه‌لیمان و باقی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی بوون.