بانگ كردنی ٩ زیندانی عه‌قیده‌تی بۆ دادگای شاری‌ تاران

455t

به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، ٩ زیندانی عه‌قیده‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی ئاگادار كردنه‌وه‌ له‌ حوكمه‌كانیان، له‌ زیندانی ره‌جایی شاری “كه‌ره‌ج”ه‌وه‌ بۆ دادگای شاری “تاران” بانگ كران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی شه‌ممه‌ ٥ زیندانی عه‌قیده‌تی كه‌ له‌ به‌ندی ٤ی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج زیندانی كرابوون، له‌ لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای شاری تاران بانگ كران. ناوی ئه‌م ٥ زیندانییه‌ عه‌قیده‌تییه‌، عه‌بدولواحید شه‌ره‌فی پور، ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌دی، فواد یوسفی، وریا ئه‌میری و كه‌یخوسره‌و شه‌ره‌فی پور راگه‌یه‌ندراوه‌. هه‌روه‌ها رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، چوار كه‌س له‌ زیندانیانی عه‌قیده‌تی به‌ ناوه‌كانی عێرفان نادری زاده‌، یاسر شه‌ره‌فی پور، كامبیز عه‌باسی و ور‌یا قادری له‌ زیندانی “ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج”ه‌وه‌، له‌ لایه‌ن دادگای شاری “تاران”ه‌وه‌ بانگ كرابوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →