به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، پاش به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی رۆژی جیهانی ژن له شاری سه‌قز سێ كه‌س له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له‌م شاره بانگ كراون و هه‌ڕه‌شه و لێپرسینه‌وه‌یان لێكراوه.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ٨ی مارس له شاری سه‌قز، سێ هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به ناوه‌كانی “سه‌ید عه‌لی حوسێنی، محه‌ممه‌د فه‌ره‌جی، و عێزه‌ت نه‌سری” به تۆمه‌تی به‌شداری له‌م مه‌راسمه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له شاری سه‌قز بانگ كران. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ره‌شه‌ممه “سه‌ید عه‌لی حوسێنی” له سه‌عات ٧ و نیوی شه‌وه‌وه بانگ كرا و بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات سه‌بارت رۆژی جیهانی ژن لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا. هه‌روه‌ها له‌م رۆژه‌دا “محه‌ممه‌د نه‌سری و عێزه‌ت نه‌سری”ش بانگ كران و لێپرسینه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا.