بانگ كردن و دادگایی كردنی دوو ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران‌

323t

به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی ئه‌م رێكخراوه‌ سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌ به‌ ناوه‌كانی “موزه‌فه‌ر ساڵح نیا و جه‌میل موحه‌ممه‌دی” له‌ شاره‌كانی سنه‌ و تاران، به‌ره‌وڕووی لێپرسینه‌وه‌ و موحاكمه‌ بوونه‌وه‌.
موزه‌فه‌ر ساڵح نیا له‌ ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، رێكه‌وتی ١٩ی مانگی رێبه‌ندان بۆ ستادی خه‌به‌ری وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیم له شاری‌ سنه‌ بانگ كرا و سه‌عات ١٢ تا ٢ی دوانیوه‌ڕۆ لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا. هه‌روه‌ها له‌م رۆژه‌دا جه‌میل موحه‌ممه‌دی له‌ ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران له‌ لقی ١٥ی دادگای رژیم له شاری‌ تاران موحاكمه‌ كرا. له‌م دادگایه‌ جه‌میل موحه‌ممه‌دی به‌ هۆی به‌شداری له‌ كه‌مپه‌ینی ئیعترازی ٤٠ هه‌زار ئیمزایی كرێكاری و ئه‌ندامیه‌تی له‌ یه‌كیه‌تی‌ ئازادی كرێكارانی ئێران به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “كۆبوونه‌وه‌ و هه‌وڵی نه‌هێنی به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” دادگایی كرا. ناوبراو وێڕای ره‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌تانه‌، له‌سه‌ر مافی ره‌وای كرێكاران بۆ دیفاع و به‌رگری له‌ حقوقی ئینسانیان پێداگری كرد