به پێی راپۆرتی “هێرانا”، هه‌ڵسووڕاوێكی كرێكاری شاری سنه بۆ ستادی خەبەریی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره بانگ و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا .
بە پێی ئه‌م راپۆرته، “مۆزەفەر ساڵح نیا” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئەندامی هەیئەت مودیره‌ی “یەكیەتی ئازادی كرێكارانی ئێران” چەند رۆژ لەوەپێش لە لایەن ستادی خەبەری وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سنە بانگ كرا‌و و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا. شایانی باسە كە “مۆزەفەر ساڵح نیا” پێشتر لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٠ لەگەڵ شەریف ساعێدپەنا دەستبەسەر و پاش دوو هه‌فته راگیران لە زینداندا ئازاد كران.