بانگ كردن و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ محه‌ممه‌د عه‌بدی پوور

513t

شه‌وی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، محه‌ممه‌د عه‌بدی پوور ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی شاری سه‌قز له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره‌وه‌ بانگ كراو و لێپرسینه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا.
به‌ پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان”، بازجۆه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات سه‌باره‌ت به‌ به‌رێوه‌بردنی مه‌راسمی ٨ی مارس له‌ شاری سه‌قز و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، هۆشدارییان دابوو و رایانگه‌یاندبوو كه،‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسم له‌ شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌كانی شار له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران به‌رخوردی ئه‌منیه‌تی ده‌كرێت. هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌د عه‌بدی پوور” به‌هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت له‌ شاری سه‌قز له‌ په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ حه‌قده‌ست و چوونی ناوبراو بۆ ماڵی “ئه‌فشین نه‌دیمی” پاش ئازادی ناوبراو له‌ زیندان، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا. محه‌ممه‌د عه‌بدی پوور كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی دورخستنه‌وه‌ و زیندانی لێكراوه‌، له‌م لێپرسینه‌وانه‌دا له‌ چالاكییه‌كانی خۆی و ئه‌ندامانی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ راستای به‌رگری له‌ مافی چینایه‌تی كرێكاران، دیفاعی كردووه‌.