باوردۆخی ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا له‌ ئیلام و كرماشان

552
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، دیارده‌ی ته‌پ و تۆز و خۆڵبارین هه‌موو ناوچه‌كانی ئیلام و به‌شێكی به‌رچاو له‌ كرماشان و سنه‌ی گرتۆته‌وه‌ و ژیانی خه‌ڵكی ناخۆی و ئاڵۆز كردووه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م خۆڵبارینه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆر بووه‌ که‌ خوێندن له‌ زۆربه‌ی مه‌دره‌سه‌كانی شاری ئیلام به‌ ناچار راگیراوه‌. ناوه‌نده‌ بێهداشتیه‌كان داوایان له‌ خه‌ڵک کرددووه‌ که‌ به‌هۆی خراپ بوونی كه‌ش و هه‌وا و خۆڵبارین له‌ ماڵه‌کانیان بمێننه‌وه‌، به‌ تایبه‌ت رێگری له‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی منداڵان ‌و توشبووان به‌ نه‌خۆشییه‌کانی هه‌ناسه‌ بکه‌ن. شایانی باسه‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆیکی به‌ربڵاوی خۆڵبارین رووی له‌ ئێران کردوه‌ و به‌ زۆری ئۆستانه‌كانی ئیلام، کرماشان ‌و سنه‌ی گرتۆته‌وه‌