برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری شاری سه‌رده‌شت

ڕاپۆرتهكان باس لهوه‌ دهكهن كه‌ له‌ ئهنجامی تهقهی ڕاستهوخۆی هێزهكانی ڕژیم له‌ كۆڵبهران، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە سهختی بریندار بووه‌ و بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.

بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی گهڵارێزان هێزەکانی ڕژیم لە سنووری زهڵێ سهربه‌ شاری سەردەشت تەقەیان لە ژمارهیهك له‌ کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ئاوارە فەتاحی” خهڵكی ئاوایی ئاڵی مهڕان بە سەختی بریندار بووەشایانی باسه، ئاوارە فەتاحی بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.