برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری شاری ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری ورمێ لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەز، هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی ورمێ تەقەیان لە ژماره‌یه‌ك له‌ کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بەناوی “ئایهان خدری” بە سەختی بریندار بووە. شایانی باسه‌، ناوبراو بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی شاری ورمێ کراوە و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌.