برینداربوونی هاووڵاتییه‌ك به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ شاری سه‌رپۆڵی زه‌هاو

به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ سه‌ر سنوره‌كانی شاری سه‌رپۆڵی زه‌هاو له‌ ئۆستانی كرماشان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ لاقێكی خۆی له‌ ده‌ست دا و به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

به‌ پێی راپۆۆرته‌كان، ئیواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی رێبه‌ندان، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی پاشماوه‌كانی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی ئێران و عێراق، له‌ شاری سه‌رپۆڵی زه‌هاو، هاووڵاتییه‌ك به‌ ناوی “سامان ره‌زایی” لاقێكی خۆی له‌ ده‌ست دا  و به‌ سه‌ختی بریندار بوو. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌م هاووڵاتییه‌ خه‌ڵكی ئاوایی “مله‌دزگه‌” سه‌ر به‌ شاری سه‌رپۆلی زه‌هاوه‌ و له‌ كاتی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ئاوایی تووشی ئه‌م رووداوه‌ هاتووه‌ و له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ راگوێزراوه‌ بۆ ناونه‌ده‌ ده‌رمانییه‌كانی شاری كرماشان.