برینداربوونی ٤ هاووڵاتیی به‌ هۆی ڕووداوی هاتووچۆ

411w
له‌ دوو ڕووداوی جیاجیا له‌ ڕێگه‌ی “نه‌غه‌ده‌ ـــ پیرانشار” ٤ هاووڵاتیی به‌ سه‌ختیی بریندار بوون.
رۆژی یەكشەممە ١٤ی مانگی خەرمانان، بە هۆی پێكدادانی دوو ماشێن لە سێڕێیانی “خاڵدار” لە رێگه‌ی “نەغەدە ـــ پیرانشار”، ٣ كەس لە سەرنشینی ماشینەكان بە سەختی برینداربوون كە باری تەندرووستیی ٢ كەسیان ناجێگیر راگەیەندراوە. هەروه‌ها له‌ رووداوێكی هاوشێوەی دیكە، بە هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە رێگه‌ی “نەغەدە ـــ پیرانشار، ، كه‌سێك به‌ سەختیی بریندار بوو. ئەمه‌ لە حاڵێكدایە كە  لە ماوه‌ی  یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا لە رێگای نێوان “نەغەدە ـــ پیرانشار” بۆ سەردەشت ٨ رووداوی هاتووچۆ تۆمار كراوه‌ كە خەسارەتی گیانییان بە دواوە بووە. جێگای ئاماژەیە، ئاماری قوربانیانی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ لە رێگاكانی ئێران بە رێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و بە وتەی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران، لە ماوه‌ی ١٣ رۆژی ڕابردووشدا، لانیكه‌م ٢٦٠ كەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه‌ لە رێگاكانی ئێران گیانیان لە دەستداوە.