برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ڕژیم لە سنوری نەننوری بانە

ڕۆژی یەکشەممە۱۹ی گوڵان، هێزەکانی کۆماری ئێسلامی لە سنووری نەننوری بانه‌ تەقەیان لە دەستەیەک له‌ کۆڵبەران کردووە كه‌ لە ئاکام دا  کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناویئەنوەر عەزیزیان” به‌سه‌ختی بریندار بوو.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو لە بیمارستانی شاری بانە نەشتەرگەری بۆ کراوە و تا ئێستاش لە ژێر چاوەدێری پزشکی دایه‌شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م پێنج كوڵبه‌ڕ و كاسبكار له‌ سنووره‌كانی بانه‌ و سه‌رده‌شت تا داڵاهوی كرماشان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوونه‌ته‌ قۆربانی.