برینداربوون و دوورخرانه‌وه‌ی به‌ندكراوانی سیاسیی بێهنام مووسیوه‌ند و عه‌لی مۆعێززیی

34
به‌ دوای شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان چه‌ند كه‌س له‌ به‌ندكراوانی ئاسایی و سیاسیی له‌ زیندانی ئێوین، به‌ندكراوی سیاسیی “بێهنام مووسیوه‌ند” درایه‌ به‌ لێدان و سووكایه‌تی پێكردن كه‌ به‌ دوای ناڕه‌زایه‌تیی “عه‌لی مۆعێززیی”، ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ دوورخراوه‌ بۆ زیندانی ڕه‌جایی شه‌هری كه‌ره‌ج.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، شه‌وی دووشه‌ممه‌ له‌سه‌ر سێشه‌ممه‌ له‌ نێوان به‌ندكراوانی ئاسایی و سیاسیی ناو ساڵۆنی ١٠ و به‌ندی ٨ی زیندانی ئێوین تێكهه‌ڵچوون هاته‌ئاراوه‌. ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ له‌ نێوان چه‌ند كه‌س له‌ به‌ندكراوانی سیاسیی و ئاسایی ڕوویدا كه‌ به‌ره‌و تێكهه‌ڵچوونی فیزیكی كێشرا. له‌م نێوانه‌ دا، “بێهنام مووسیوه‌ند” سه‌ری بریندار ده‌بت و دواتر ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ بێهداریی زیندان. “عه‌لی مۆعێززیی” به‌ندكراوێكی سیاسیی دیكه‌ی ئه‌م به‌نده‌ش به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌ به‌رپرسانی ئه‌م به‌نده‌، به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ بۆ زیندانی “ڕه‌جایی شه‌هری كه‌رج” دوورخراوه‌. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌ندی ٨ “خراپترین به‌ندی زیندانی ئێوین” وه‌ك “ته‌بعیدگای تازه‌ بۆ به‌ندكراوانی سیاسی” دێته‌ ئه‌ژمار كه‌ تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌ندكراوانی سیاسیی به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌سڵی جیاكردنه‌ی تاوانه‌كان، له‌ قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر و به‌بێ ئیمكانات و بارودۆخی خراپی بێهداشتیی له ‌لای به‌ندكراوانی ئاسایی ڕاده‌گیرێن و ناڕه‌زایه‌تیی به‌رده‌وامی به‌ندكراوان و بنه‌ماڵه‌كانیشیان هه‌تا ئێستا بێ وڵام ماوه‌ته‌وه‌.