له ماوه‌ی رۆژانی رابردوو بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم كاسبكارێكی دیكە لە ناوچەی سەردەشت بریندار ده‌بێت.
كۆمه‌ڵێك لە كاسبكارانی ناوچەی سەردەشت لەپشت ئاوایی بێتووش که‌وتنه كەمینی هێزە چه‌کداره‌کانی كۆماری ئیسلامیی و دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله. له ئاکامی تەقەی هێزه‌کانی ڕژیم كەسێكی خەڵكی “تووژەڵ” بە ناوی “قادر ئەبووبەكری” بریندار بووه. هەروەها هێزه‌کانی ڕژیم هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر باری ئه‌و كاسبكارانه و چەند سەر ئه‌سپیان لێ کوشتوون و بارهکانیانیشیان زه‌وت كردووه.