بریندار بوونی ده‌ كرێكاری كارخانه‌ی كاوه‌گۆسته‌ری ساوه‌

501
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، دوابه‌دوای ته‌سادوفی سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی كارخانه‌ی “كاوه‌ گۆسته‌ر”ی ساوه‌، لانیكه‌م ١٠ كرێكار بریندار بوون. سه‌رۆكی ناوه‌ندی رووداو و فه‌وریه‌تییه‌ پزیشكییه‌كانی ساوه‌ له‌مباره‌وه‌ رایگه‌یاند: ئه‌م رووداوه‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ له‌ حاڵێكدا كه‌ كرێكاران ده‌چوون بۆسه‌ر كار، له‌ رێگای ساوه‌ بۆ شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی روویدا. شایانی باسه‌ بارودۆخی جه‌سته‌یی ژماره‌یه‌ك له‌م كرێكارانه‌ خراپ راگه‌یه‌ندراوه‌.