بریندار بوونی دوو كاسبكار به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ بانه‌

554t

شه‌وی شه‌ممه‌ ٢3ی ره‌شه‌ممه‌ له‌ سنووری بازارچه‌ی کۆڵبه‌رانی دووپلووسکان نزیک ئاوایی “کێله”‌ی سه‌ر به‌ شاری بانه‌، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین دوو که‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوو  هاوڵاتی به‌ ناوه‌کانی “محه‌ممه‌د موراد” خه‌ڵکی ئاوایی “کانی‌سوور” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و “سه‌لام” خه‌ڵکی ئاوایی “گوێزڵه‌” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ كه‌ نیگابانی بازاڕچه‌كه‌ بوون، بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران. شایانی باسه‌‌ هه‌فته‌ی رابردووش به‌هۆی تەقینەوەی گوللـە خومپارەیەکی نەتەقیوی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران‌ و عێراق، ٥ خوێندكار له‌ ئاواییه‌کی سه‌ر به‌ ئۆستانی ئیلام بە توندی بریندار بوون که‌ یه‌ک له‌و منداڵانه‌ لاقی ‌و یه‌کێکی دیکه‌ چاوێکی له‌ده‌ستدا. له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا تا ئێستا نزیكه‌ی ١٠٦  کەس لە ناوچه‌ جیاجیاکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی تەقینەوی مین ‌و تەنیا لە ماوەی یەکمانگی رابردوودا، ٦ کەس لە ناوچه‌ سنوورییه‌کانی کوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی بەجێماوی شەڕ گیانیان لەدەستداوە.