بریندار بوونی دوو كرێكار له‌ كرماشان

773
بە هۆی تەقینەوەی “كەپسولی” گازی نائێستاندارد لە كارگەیەكی شاری سەحنەی سەر بە  ئۆستانی كرماشان، دوو كرێكار بە سه‌ختی بریندار بوون.
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا دوو كرێكار كە سەرقاڵی كاری جۆشكاری بوون، لە یەكێك لە كارگاكانی شاری سه‌حنه‌ و بە هۆی گەرمای دەستگای جۆشەكە، كەپسولی گازەكە ته‌قینه‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ دوو كرێكار بریندار بوون. تەقینەوەكە تا  رادەیەك بوو كە یەكێك لە كرێكارەكان كە پیاوێكی تەمەن ٤٥ ساڵان بووە، دەست و پێی راستی لەدەستداوە و بۆ چارەسەری پزیشكی، رەوانەی نەخۆشخانەی كرماشان كرا.