بریندار بوونی دوو كۆڵبه‌ر به‌ ده‌ستی هێزه‌كانی رژیم له‌ ناوچه‌ی مه‌ریوان

216y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكرا و به‌ توندی بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه، ‌شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، دوو كۆڵبه‌ر كه‌ ناوی یه‌كێكیان “مه‌نسوور”ه‌، له‌ لایه‌ن پاسگای ساوجی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكرا و به‌ سه‌ختی بریندار بوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ شاری سنه‌ كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌، بارودۆخی جه‌سته‌یی ئه‌م دوو هاوڵاتییه‌ زۆر خراپ و ناله‌بار راگه‌یه‌ندراوه‌.