بریندار بوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ی پیرانشار

193
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا كاروانێك له‌ كۆڵبه‌ران و كاسبكاران له‌ ناوچه‌ی پیرانشار كه‌وتنه‌ كه‌مینی هێزه‌ نیزامییه‌كانی رژیم و به‌ هۆیه‌وه‌ دوو كۆڵبه‌ر بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كۆڵبه‌ران و كاسبكاران له‌ نێوان شاره‌كانی پیرانشار و شنۆ د‌رانه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی رژیم و له‌ ئاكامدا، دوو كۆڵبه‌ر به‌ توندی بریندار بوون. شایانی باسه‌، هه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قه‌كردنه‌دا، ١٠٥ سه‌ر ئه‌سبی بارهه‌ڵگری كاسبكارانیش له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ كوژران.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →