بریندار بوونی سێ كرێكار له‌كاتی كار

106q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سێ كرێكار به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی گونجاو له‌ كاتی كار له‌ تاران و مه‌عده‌نی مێسی سه‌رچشمه‌ بریندار بوون.
له‌ حادیسه‌ی یه‌كه‌مدا، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی ره‌زبه‌ر، یه‌كێك له‌ رانه‌نده‌كانی په‌یمانكاری مه‌عده‌نی مێسی سه‌رچمشه‌ له‌ كاتی كار له‌ مه‌عه‌ندێكی ده‌رهێنانی مێس، له‌ به‌رزایی ١٥ تا ٢٠ میتری كه‌وته‌خواره‌وه‌. ئه‌م كرێكاره‌ به‌ هۆی كاری بوونی برینه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ره‌فسه‌نجان گواسترایه‌وه‌ و تا كاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ چاره‌نووسی ناوبراو زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. له‌ رووداوی دووهه‌مدا، رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دوو كرێكاری ته‌مه‌ن ٢٢ و ٢٥ ساڵ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندێكی ته‌ولیدی له‌ تاران، به‌ سه‌ختی بریندار و تووشی سووتاوی بوون.