بریندار بوونی سێ كه‌س به‌ ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان له‌ سه‌رده‌شت

398y

به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌ هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، سێ هاوڵاتی بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، چه‌ند رۆژ له‌مه‌و‌به‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیم له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ته‌قه‌یان‌ له‌ ماشینێك كرد كه‌ له‌ ئاكامدا سێ هاوڵاتی بریندار بوون. خه‌ڵكی ئاماده‌بوو له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ به‌ خێرایی به‌ هانای موسافیرانی ماشینه‌وه‌كه‌وه‌ چوون و به‌ره‌وڕووی هێزه‌كانی رژیم بوونه‌وه‌ و دوجار توانیان مه‌ئموره‌كان دوور بخه‌نه‌. شایانی باسه‌ زۆربه‌ی موسافیرانی ئه‌م ماشینه‌ ژن و منداڵ بوون.