به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی “شه‌هیاد”ی شاری كرماشان روویدا كه به هۆیه‌وه سێ هاوڵاتیی خه‌ڵكی ئه‌م شاره بریندار بوون.به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان سه‌عاتی ٣ و نیوی دوانیوه‌ڕۆ روویدا كه به هۆیه‌وه سێ هاوڵاتیی خه‌ڵكی كرماشان بریندار بوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا له هۆكاری ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه و بارۆدۆخی برینداره‌كانی ئه‌م رووداوه، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.