بریندار بوونی كاسبكارێك به‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شاری سه‌قز

ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەشەممە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی “بهسامی سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز، بە گومانی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک به‌ ناوی “قوباد ناوخاسی” ‌كرد كه‌ به‌ هۆیهوه‌ بهسهختی بریندار بوو‌.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانە کاسبکارێک بە ناوی  قوباد ناوخاسی” خەڵکی گوندی “ماسیدەری خواروو” بە سەختی بریندار بووەجێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ بنکە دەرمانییەکانی تەورێز گوازراوەتەوە و باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیره‌.