بریندار بوونی كرێكارێك به‌ هۆی رووداوی شوێنی كار له‌ شاری سنه‌

205y
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گوڵان، كرێكارێكی شیركه‌تی بانتا ئابیده‌ری شاری سنه‌ له‌ كاتی كاردا تووشی رووداو بوو.به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ به‌ ناوی “ره‌ئوف” و دانیشتووی شاری سنه‌ كه‌ له‌ شیركه‌تی بانتا ئابیده‌ر كاری ده‌كرد، كه‌وته‌ نێو یه‌كێك له‌ چاڵه‌ ئاسانسۆره‌كان و به‌ توندی بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا.