بریندار بوونی كولبه‌رێك له‌ سه‌ڵماس

629t
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كۆلبه‌رێك به‌ ناوی “شاپوور عه‌بدۆیی” خه‌ڵكی ئاوایی “كۆبتان” سه‌ربه‌ شاری سه‌ڵماس، له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و به‌ توندی بریندار بوو.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، له‌ ئاوایی “دێله‌زی” له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و به‌ توندی بریندار بوو و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا. جێگای ئاماژه‌یه‌، له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی ١٥٠ كۆلبه‌ر و كاسبكار له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه‌، كوژران و بریندار بوون.