بریندار بوونی كۆلبه‌رێك له سنووری‌ سه‌رده‌شت

54
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كۆلبه‌رێك به‌ناوه‌ی “خدر ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی بۆكان، له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه‌ له‌ سنووری سه‌رده‌شت ته‌قه‌ی لێكرا و به‌ توندی بریندار بوو.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته، ناوبراو رۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ناوچه‌ی “ئالان”ی سه‌رده‌شت له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی یگان ویژه‌ی رژیمه‌وه‌ درایه‌به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و بریندار بوو. ناوبراو به‌ هۆی مه‌ترسی جه‌ریمه‌ و زیندانی كردن له‌ ئێران، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سنووری هه‌ریمی كوردستان به‌سته‌ری كرا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →