بریندار بوونی كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ له‌ بانه‌

413
له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی ئێران له‌ شاری بانه‌ هێزه‌ نیزامییه‌كانی ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر و كاسبكاریان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ كۆڵبه‌رێك به‌ توندی بریندار كرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م كۆڵبه‌ره‌ ناوی “سه‌عدوون یارعه‌لی”یه‌ و ته‌مه‌نی ٣٧ ساڵه‌ و خه‌ڵكی شاری بانه‌یه كه‌ به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌ نیزامییه‌كانی رژیم بریندار كرا. هه‌روه‌ها پاش ته‌قه‌كردنی هێزه‌ نیزامییه‌كانی رژیم هه‌وڵیان داوه‌ ئه‌م كۆڵبه‌رانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن. به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵێك، هێزه‌ نیزامییه‌كان سه‌ر به‌ هه‌نگی مه‌رزی بوون و پاش بڵاوه‌ پێكردنی كۆڵبه‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌كانیاندا گرتووه‌.