بریندار بوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی گوڵان، كوڵبه‌رێك به‌ ناوی “ئه‌یووب” خه‌ڵكی سه‌قز به‌ هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه‌ به‌سه‌ختی برینداربوو.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له‌به‌ر بێكاری و هه‌ژاری ڕووی له‌ كۆڵبه‌ری كردبوو كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌كرێته‌ ئامانجی ده‌سترێژی گوله‌ و به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێتشایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “سه‌لاحه‌دین ئه‌یووبی” بانه‌.