بریندار بوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری شلێر

159
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ به‌ناوی “عه‌لی وه‌یسی” له‌ سنووری شلێر، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و به‌ توندی بریندار بوو.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو كه‌ خێزانداره‌ و دوو منداڵی هه‌یه‌ و به‌ مه‌به‌ستی دابینكردنی بژیوی ژیان كاری كۆڵبه‌ری ده‌كات، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئینتزامی رژیمه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی سنووری شلێر درایه‌به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و به‌ توندی بریندار بوو. شایانی باسه‌، سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌م هاوڵاتییه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ زه‌وت كرا.