سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ٢٤ی مانگی گوڵان، کۆڵبەرێک بەناوی “موهاجر” له ناوچه‌ی ورمێ، لە لایه‌ن هێزەكانی رژیمه‌وه ده‌ستدرێژی گولله‌ی كرایه سه‌ر و بریندار بوو.ئه‌م كۆڵبه‌ره كه خه‌ڵكی ئاوایی “كۆڵه به‌ی” سه‌ربه ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ بوو، له ئاكامی ده‌ستڕێژی هێزه‌كانی رژیم بە توندی بریندار بوو و رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کرا. یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پەرەسەندنی دیاردەی کۆڵبەری، بێكاری و نەبوونی هەلی کاره. شایانی باسه لە ماوەی یەکساڵی رابردوودا ٦٤ کۆڵبەر لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رژیم بوونەتە قوربانی.