بریندار بوونی كۆڵبه‌رێك له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت

296
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “ناسر عه‌لیخانی” خه‌ڵكی ئاوایی “گوزه‌ڵه‌”ی سه‌ربه‌ شاری سه‌رده‌شت له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و به‌ توندی بریندار بوو.به‌ پێی راپۆرتی “كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی”، شه‌وی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، له‌ ناوچه‌یه‌ك به‌ناوی “كاخ به‌ختیار” یان “كۆخی به‌خێ”، له‌ زیندانی ئاوایی “گوزه‌ڵه‌” له‌ كه‌مینی هێزه‌كانی ئینتزامی پاسگای “گوزه‌ڵه‌” ته‌قه‌ی لێكرا و به‌ توندی بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌هاباد كرا. شایانی باسه‌، به‌ وته‌ی كۆڵبه‌ران مه‌ئمورانی ئینتزامی رژیم هه‌ر له‌م كه‌مینه‌دا، سێ ئه‌سبی بارهه‌ڵگری ئه‌م كوڵبه‌رانه‌یان كوشتووه‌.