بریندار بوونی مه‌ئموورێكی ژینگه‌پارێزی له‌ ئیلام

62y (1)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، یه‌كێك له‌ مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ژینگه‌پارێزی له‌ ناوچه‌ی “گیلانه‌”ی سه‌ربه‌ به‌شی “زه‌ره‌ند”ی شاری “ئه‌یوانی غه‌رب”، له‌ لایه‌ن راوچیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‌ بریندار كرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، له‌ ئاكامی تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان راوچیان و مه‌ئموورانی ژینگه‌پارێزی شاری “ئه‌یوانی غه‌رب” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی ئیلام، یه‌كێك له‌ مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ژینگه‌پارێزی ئه‌و شاره‌ له‌ لایه‌ن راوچیانه‌وه‌ به‌ زه‌بری چه‌قۆ بریندار بوو و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا. شایانی باسه‌، له‌ جه‌ریانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌، دوو كه‌س له‌ راوچیان له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانی ژینگه‌پارێزیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.