ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەممە، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە ناوچەی سوومار سەر بە شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان، هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بووە.
فهرمانداری شاری قەسری شیرین ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسە لە عهشیایهری ناوچە بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە دەرمانییەکان کراوە. شایانی باسه، هەمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشاریش بە ناوی “سەتار ئەزهەری “لەکاتی کێڵانی زەوی بریندار بووە. به پێی راپۆۆرتهكان، لە ماوهی یهك ساڵی رابردوودا، لانیکەم ٤٠ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە ١٠ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.