بریندار بوونی هاوڵاتییه‌ك له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیم له‌ مهاباد

354
رۆژی شه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانان، هاوڵاتییه‌كی كاسبكار خه‌ڵكی شاری مهاباد له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ درایه‌ به‌ر ده‌سترێژی گولله‌ و به‌ توندی بریندار بوو. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هێزه‌كانی رژیم له‌سه‌ر جاده‌ی مهاباد ــــ سه‌رده‌شت له ‌سێڕێیانی “رافته‌ و چۆمه‌ڵ”، ته‌قه‌یان له‌ ماشینی هاوڵاتییه‌ك كرد كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ماشینه‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕا‌ و شۆفێره‌كه‌ی به‌ توندی بریندار بوو. شایانی باسه‌، تا ئێستا له‌ ناو و نیشان و چاره‌نووسی ئه‌م هاوڵاتییه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.