به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی مانگی رێبه‌ندان، له جه‌ریانی دوو رووداوی جیاجیا له تاران و كاشان ١٠ كرێكار بریندار بوون.
له‌م رۆژه‌دا سێ كرێكاری ساختمانی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له تاران به هۆی نه‌بوونی پێداویستی گونجاوی گه‌رمایشی تووشی گاز گرتوویی بوون. ئه‌م رووداوه له ژووری نیشته‌جێ بوونی ساختمانێكی ٥ نهۆمی له حاڵی ساخت هه‌ڵكه‌وتوو له خیابانی “وه‌لیعه‌سر”ی تاران روویدا. له ئاكامی رووداوێكی دیكه‌دا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسولی گاز له شیركه‌تێكی بهردبڕی له كاشان، ٧ كرێكاری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بریندار بوون.