رۆژی جومعه ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه، وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمۆبیلێكی وانێت نه‌یسان له شاری “بهردێستان” سه‌ر به شاری “ده‌یێر” هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی “بووشێهر”، بریندار بوونی ١٤ كرێكاری مه‌زرای ته‌ماته‌ی لێكهوتهوه.بارودۆخی ٣ كه‌س له بریندارانی ئه‌م رووداوه خه‌راپ راگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه، له‌ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردووش‌دا به هۆی وه‌رگه‌ڕانی وانێت په‌یكانێكی هه‌ڵگری كرێكارانی “هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌ماته”، له نزیك رێگایه‌كی ئاوایی “ئیلشار” له به‌شی “بۆشكانی” ئه‌م ئۆستانه، ١٥ كرێكار به توندی بریندار بوون.