بریندار بوونی ٤ منداڵ له‌ سه‌لاسی باوه‌جانی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین

620t (2)

به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، چوار منداڵ له‌ ئاوایی “تازاوای” سه‌ربه‌ سه‌لاسی باوه‌جانی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین، به‌ سه‌ختی بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، چوار منداڵی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له‌ ئاوایی “گاڕێ به‌ركوڕ”ی سه‌ربه‌ تازاوای سه‌لاسی باوه‌جانی، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌ سه‌ختی بریندار بوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كرماشان كران.