بریندار بوونی ژماره‌یه‌ك كرێكار له‌ بافق و شاهروود

272q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ده‌ كرێكار له‌ دوو رووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی بافق و شاهروود بریندار بوون. له‌ رووداوی یه‌كه‌مدا، ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی مه‌عده‌نی “چاه‌ گه‌ز”ی بافق له‌ ئۆستانی یه‌زد، ٨ كرێكار بریندار بوون.
له‌ رووداوی دووهه‌مدا، هه‌ر له‌م رۆژه‌دا له‌ كارخانه‌ی ئاجۆری ماشینی له‌ شارستانی شاهروود له‌ ئۆستانی سمنان، بریندار بوونی دوو كرێكاری لێكه‌وته‌وه‌.