به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌عات ١٠ی شه‌وی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه هاوڵاتییه‌كی مهابادی له ئاكامی ده‌ستدرێژی گولله‌ی هێزه‌كانی رژیم به توندی بریندار كرا. به پێی ئه‌م هه‌واڵه، هاوڵاتییه‌ك به ناوی “بێهزاد” خه‌ڵكی ئاوایی قه‌ره قشڵاق له ناوچه‌ی شاروێرانی مهاباد، له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه به بیانووی هه‌بوونی كاڵای قاچاخ ته‌قه‌ی لێكرا. ناوبراو له ئاكامی ده‌ستدرێژی گولله‌ی هێزه‌كانی رژیم به توندی بریندار بووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج له كۆمادا به‌سه‌ر ده‌بات.