مافه ئابوورییه‌كان
1- ژنان ده‌بێ مافی كاركردن و ئازادی هه‌ڵبژاردنی كاریان هه‌بێ. هه‌بوونی كار و ئازادی هه‌لبژاردنی پیشه، مافی تیكرای كه‌سانی ناو كۆمه‌لگایه و مافی سه‌رجه‌م ژنان و پیاوانه. تیكرای ئه‌و یاسایانه‌ی كه ئه‌و مافه پێشیل ده‌كه‌ن، ده‌بی ههلوهشینهوه. سه‌رجه‌می ئه‌و ئاسته‌نگ و كۆسپه یاسایییانه‌ی پیش به كاری ژنان له بواره جۆراوجۆره‌كاندا ده‌گرن، ده‌بی له‌ناو بچن.
كار و پیشه‌ی ژنان نابی به ئیجازه‌ی باوك یان هاوسه‌ر ببه‌ستریته‌وه. ژنان ده‌بی بتوانن به‌شداری له به‌رهه‌م هینانی كۆمه‌لگادا بكه‌ن و سه‌ربه‌خۆیی ئابووریان بۆ دابین بكرێ.ئه‌ركی ده‌وله‌ته كه بوار بۆ كار و پیشه‌ی ژنان له كۆمه‌لگادا بره‌خسێنێ و ئاسانكارییان بۆ بكات و له پیناو نه‌هیشتنی كه‌ند و كۆسپه كۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌كانی سه‌ر ریگای كاری ژنان هه‌نگاوی تایبه‌تی هه‌لبگرێ.
2- هه‌ر جۆره ههلاواردنیكی جنسی له مه‌یدانی كار و پیشه‌دا قه‌ده‌غه‌یه.
هه‌ر جۆره كرده‌وه‌یه‌كی نابه‌رابه‌ر و هه‌لاواردن سه‌باره‌ت به دامه‌زراندن یان به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای جنسی ده‌بی قه‌ده‌غه بكرێ.
ته‌رخان كردنی كار و پیشه و ئهسپاردنیان به‌پیی جنسیه‌ت ده‌بی له‌ناو بچێ و ژنان پیاوان ده‌بی له دامه‌زراندن و وه‌رگرتنیان له مه‌یدانی كاره جۆراوجۆره‌كاندا له مافی به‌رابه‌ر و یه‌كسان به‌رخوردار بن.
3- ژنان ده‌بی بۆ په‌یدا كردنی كار، هه‌ل و ئیمكانی پیویستیان له‌گه‌ل پیاوان بۆ بره‌خسێ.
له پیناو سرینه‌وه‌ی شوینه‌واری هه‌لاواردنی نیوان پیاوان‌و ژنان له مه‌یدانه‌كانی كاردا، ده‌بی هه‌موو ئه‌و دواكهوتوویییانهی كه هه‌ل و مه‌رجی كۆمه‌لایه‌تی ئیستا به‌سه‌ر ژنانیدا سه‌پاندوه، قه‌ره‌بوو بكرینه‌وه. ئاستی په‌روه‌رده، لیهاتووی و پسپۆرییه‌كانی ژنان ده‌بی گرینگی پێبدرێ و هه‌ل و مه‌رجی له‌باری كۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی پیویست به مه‌به‌ستی له‌ناو بردنی دابه‌ش كردنی كار و پیشه به پیاوانه و ژنانه دابین بكرێ. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كه‌م ده‌بی ده‌وله‌ت وانه و ده‌وره‌ی تایبه‌تی خوینده‌واری، په‌روه‌رده‌یی و راهینانی تایبه‌تی بۆ ژنان دابین بكات و دووهه‌م ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده و راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان ده‌بی، ژنان و پیاوان هان بدات كه له بواره‌كانی كار و لیهاتووی خویاندا كه تا ئیستا ته‌نیا و به‌گشتی له پاوانی پیاوان دا بوه به‌شداری بكه‌ن.
4- تیكرای كار و پیشه‌كان ده‌بی له‌سه‌ر بنه‌مای پیوانه دیار و به‌رچاوه‌كان به شیوه‌یه‌كی یه‌كسان ههلسهنگیندرێ و ریزبه‌ندی بكرێ.
له زۆربه‌ی بواره‌كانی كاری ژنانه و ئه‌و به‌شانه‌ی كه زۆربه‌یان ژن كاری تیدا ده‌كه‌ن ئاستی حه‌قده‌سته‌كان كه‌متر له‌و به‌شانه‌یه كه له‌م چه‌شنه به‌شانه‌دا پیاوان كار تیدا ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه به مه‌به‌ستی نه‌هیشتنی ئه‌م نابه‌رابه‌رییه پیویسته كه ئاستی بنچینه‌یی حه‌قده‌ست و سه‌رجه‌م ئیمتیازه‌كانی كار له سه‌رجه‌م به‌شه‌كان دا له‌سه‌ر بنه‌مای پیوانه‌ی وه‌ك یه‌كی له چه‌شنی كاری قورس و دژوار، پیشینه و لیهاتوویی كریكاران و به ته‌واوی له به‌رانبه‌ر كاری وه‌ك یه‌كدا ده‌بی حه‌قده‌ستی به‌رابه‌ر په‌رداخت بكرێ.
5- به‌گشتی له هه‌ل و مه‌رجی كاری وه‌ك یه‌ك دا، ژنان حهقدهستیكی كه‌متر له پیاوان وه‌رده‌گرن.
ئه‌م جیاوازی دانان و ههلاواردنه ده‌بی به ته‌واوی له‌ناو بچێ. بۆ هاتنه دی واقعی و به‌كرده‌وه‌ی ئه‌سڵی حه‌قده‌ستی به‌رابه‌ر بۆ كاری وه‌ك یه‌ك، ده‌بی حقوقی بناخه‌یی و سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایای پیشه‌یی له هه‌موو بواره‌كانی كاردا بۆ ژن و پیاو به شیوه‌یه‌كی یه‌كسان دیاری بكرێ.
ماف و مه‌زایای جۆراوجۆری وه‌ك ماف نیشته‌جێ بوون، منال و هه‌لبژاردنه‌كان ده‌بی به شیوه‌یه‌كی به‌رابه‌ر بۆ ژنان و پیاوان دابین بكرێ.
6- ژنان و پیاوان ده‌بی له مافی به‌رابه‌ری بیمه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به‌رخوردار بن.
سه‌رجه‌م ئهفردای كۆمه‌لگا ده‌بی بیمه‌ی بیكاری، بیمه‌ی به‌ساڵاچوویی و بیمه‌ی په‌ك كه‌وته‌یی بیانگریتهوه.هه‌ر كه‌سیكی سه‌روی ته‌مه‌ن 18 ساله‌ی حازر به كار، له ژن و پیاو كه نه‌توانی كاریك په‌یدا بكات ده‌بی بیمه‌ی بیكاری وه‌ربگری.
ژنان و پیاوانی سه‌رتر له ته‌مه‌نی 55 سال ده‌بی بیمه‌ی به‌ساڵاچوویی بیانگریتهوه، بۆ كه‌سانی كه‌متر له 55 سال كه به هه‌ر هۆیه‌ك له كار كه‌وتوون، بیمه‌ی په‌ك كه‌وته‌یی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ.
ئه‌م مافانه ده‌بی به جیا له هه‌ل و مه‌رجی كار و مافی بیمه‌ی هاوسه‌ر، بۆ ژنان له‌به‌ر چاو بگیری.
7- بۆ ئه‌و ژنانه كه به ناچار شه‌وانه كار ده‌كه‌ن ده‌بی ئیمكاناتی تایبه‌تیان بۆ دابین بكرێ.
كاری شه‌وانه هه‌م بۆ ژنان و هه‌م بۆ پیاوان ده‌بی قه‌ده‌غه بكرێ. مه‌گه‌ر له‌و به‌شانه‌دا كه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و یان پیویستییه تكنیكییهكان له‌و ئاسته‌دان كه شه‌وكاری پیویسته. ئه‌ركی ده‌وله‌ت و خاوهنكارانه كه له‌م به‌شانه‌دا ئیمكانات و ئاسانكاری پیویستی وه‌ك هات و چۆ بۆ كاری شه‌وانه‌ی ژنان دابین بكه‌ن. سه‌رپه‌رستی مناڵانی كه‌متر له 3 سال له‌هیچ هه‌ل و مه‌رجیكدا نابێ كاری شه‌وانه‌یان پێبكرێ.
8- ده‌بی ژنانی له‌سه‌ر كار له ماف 2 رۆژ پشوودانی مانگانه كه‌لك وه‌ربگرن.
مافی ژنانه كه به مه‌به‌ستی پشوودان له كاتی سووڕی مانگانه‌دا، له هه‌ر مانگیكدا 2 رۆژ پشوودان به‌بێ كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، بۆیان دابین بكرێ.
9- ئه‌سپاردنی هه‌رجۆره كاریكی قورس و زه‌ره‌رمه‌ند به ژنانی حامله و یا هه‌ر جۆره كاریك كه به‌پیی بۆچوونی پزیشك له‌تمه له سڵامه‌تی دایك یا كۆرپه ده‌دات قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌ركی خاوه‌نكاره كه ژنانیك كه حاملهن و له وه‌ها هه‌ل و مه‌رجیكدا له‌سه‌ر كارن، به‌بێ كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، كاریكی گونجاویان پێ بسپیرێ. هه‌ركات ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌گونجا، ژنانی له‌سه‌ر كار له‌م به‌شانه‌دا ده‌بی له ته‌واوی ده‌ورانی سكپیریدا له پشوودان به دابین بوونی ماف و حه‌قده‌ستی ته‌واوه‌وه، به‌هره‌مه‌ند بن.
10- ده‌ركردنی ژنانی حامله له‌سه‌ر كار قه‌ده‌غه‌یه.
زۆربه‌ی خاوهنكاران به‌هۆی چاوچنۆكی و قازانجی خۆیان و بۆ سه‌رپیچی كردن له پاراستنی مافه‌كانی ژنانی حامله، به بیانووی جۆراوجۆر ده‌ریان ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه ده‌بی ده‌ركردنی ژنانی حامله به‌هه‌ر هۆیه‌ك و بیانوویه‌ك قه‌ده‌غه بكرێ.
11- ژنان ده‌بی له مه‌ره‌خه‌سی ته‌واو بۆ كاتی منالبوون به‌رخوردار بن.
ده‌بی مافی 16 حه‌وتوو پشوودان بۆ كاتی تایبه‌تی منالبوون واته 8 مانگ پیش‌تر و 8 مانگ دوای منالبوون بۆ ژنان دابین بكری. ماوه‌ی پشوودانی تایبه‌تی منالبوون، ده‌توانن به‌پیی بۆچوونی پزیشك زیاد بكرێ، له سه‌رده‌می پشوودانی منالبوون، ژنان ده‌بی ماف و حه‌قده‌ستی ته‌واو وه‌ربگرن. پشوودانی كاتی منالبون ده‌بی وه‌ك پێشینه‌ی كار حیسابی بۆ بكری. خاوه‌نكار بۆی نیه، پاش گه‌رانه‌وه‌ی ژن بۆسه‌ركار، ئاستی كاره‌كه‌ی نزم بكاته‌وه.
12- سه‌رپه‌رستی بنه‌ماله ده‌بی مه‌ره‌خه‌سی پیویست بۆ چاوه‌دیری منالیان بۆ دابین بكرێ.
بیجگه له ماوه‌ی پشوودانی دوای منالبوون بۆ دایك، دایك یان باوكی منالیك كه تازه بوه ده‌بی مافی ئه‌وه‌ی هه‌بی هه‌تا پیش كاتی گه‌یشتنی كه‌لك وه‌رگرتن له ره‌وزه، لانیكه‌م ده‌بی به‌بێ كه‌م كرانه‌وه‌ی ماف و حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ چاوه‌دیری و پێراگه‌یشتنی منال، كه‌لك وه‌ربگرن. سهرپهرستیارانی منال ده‌توانن به ریككه‌وتنی هاوبه‌شی خۆیان ئه‌م مه‌ره‌خه‌سییه له‌نیوان خۆیان دابه‌ش بكه‌ن و یان یه‌كیك له لایه‌نه‌كان له تیكرای كاتی پشوودانهكه كه‌لك وه‌ربگری و هه‌تا رۆیشتنی مناله‌كه بۆ ره‌وزه ئه‌ركی پاراستن و چاوه‌دیری له منال له ئه‌ستۆی لایه‌نیك بمینیته‌وه به مانه‌وه و پاراستنی حه‌قده‌سته‌كه‌ی له هه‌زینه‌ی خاوه‌نكار یان سندووقی بیمه‌ی كۆمه‌لایه‌تی ده‌وله‌ت دابین بكرێ.
هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی ئاسانكاری ئه‌ركه‌كانی كه باوك له سه‌ره‌تای له دایك بوونی مناله‌وه له ئه‌ستۆیه‌تی، ده‌بی له مافی 2 حه‌وتوو پشوودان به مانه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كه‌ی له كاتی له‌دایك بوونی كۆرپه، به‌رخوردار بێ.
13- بۆ ئه‌و دایكانه‌ی له‌سه‌ر كارن و شیر به مناله‌كانیان ده‌ده‌ن،
ده‌بی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لانیكه‌م 2 نۆره‌ی نیو سه‌عاتی له رۆژدا، كاری پێنهكری. رۆژكاری ئه‌و دایكانه‌ی كه شیر به مناله‌كانیان ده‌ده‌ن نابێ له 6 سه‌عات زیاتر بێ.
مافه‌كانی ژن له بنه‌ماله‌دا
14- ژنان له هه‌لبژاردنی هاوسه‌ر و ئیزدواج دا ئازادن.
ئیزدواج ده‌بی په‌یوه‌ندییه‌كی داخوازییانه و له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌لاقه و هۆگری دوولایه‌نه بێ. سه‌پاندنی هه‌رجۆره زه‌خت و زۆریك له‌لایه‌ن بنه‌ماله‌وه به‌سه‌ر كچاندا بۆ پیش گرتن له ئیزدواج و یان ناچار كردنیان به ئیزدواجی زۆره‌ملی و نه‌خوازراو، قه‌ده‌غه‌یه و به تاوان داده‌ندرێ. هه‌ر بۆیه تاوانباران سزای یاسایی وه‌رده‌گرن.
15- سات و سه‌ودا له ئیزواج دا قه‌ده‌غه‌یه.
سه‌رجه‌م یاسا و داب و نه‌ریتیك كه له ئیزدواج دا سات و سه‌ودا پیك بێنێ له‌وانه شیربایی، ماره‌یی و هه‌رجۆره ره‌سم و یاسایهكیتری له‌م جۆره قه‌ده‌غه‌یه.
16- بۆ به‌ره‌سمی ناسینی ئیزدواج، ته‌نیا ئیزدواجی مه‌ده‌نی به‌س نیه. رێ و ره‌سم و سوننه‌تی ئیزدواج ئه‌مری خسووسی كه‌سه‌كانه.
بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیزدواج ره‌سمیه‌تی یاسایی هه‌بێ، ته‌نیا ئیزدواجی مه‌ده‌نی واته نووسینی له ده‌فته‌ره دهولهتیهكاندا به‌بێ هیچ رێ و شوینیكی مه‌زهه‌بی كافی نیه.
ئیزدواجی شه‌رعی ره‌سمیه‌تی یاسایی نیه و بۆ هه‌لگرتن و نووسینی له دهفتهرهكانیش دا پیویستی به ئیزدواجی شه‌رعی نیه.
17- ئیزدواجی ژنان و پیاوانی كه‌متر له 18 سال قه‌ده‌غه‌یه. كه‌سانیك و ناوه‌نده مهزههبیهكانیك كه ئه‌فرادی كه‌متر له 18 سال ماره‌ی شه‌رعی ده‌كه‌ن، به تاوانبار حیساب ده‌كرین.
ده‌بی ژنان و پیاوان به‌ر له ئیزدواج ئیمكانی گه‌شه كردن و پیشكه‌وتنی جیسمی و روحیان هه‌بی، دیاری كردنی ته‌مه‌نی 18 سال به‌و مه‌به‌سته‌یه كه هه‌موو كه‌س به تایبه‌ت ژنان به دوور له ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تی بنه‌ماله‌یی له لانی كه‌می په‌روه‌رده و بارهینانی پیویست بۆ گه‌شه‌ی تاكه‌كه‌سی، به‌رخوردار بن.
18- په‌یوه‌ندی جینسی كه‌سانی پیگهیشتووی سه‌روی ته‌مه‌ن 18 سال له‌گه‌ل كچانی كه‌متر له 16 سال قه‌ده‌غه‌یه.
دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی جینسی كه‌سانی سه‌روی ته‌مه‌ن 18 سال له‌گه‌ل تازه لاوانی كه‌تر له 16 سال وه‌ك ده‌ست دریژی كردنه‌سه‌ری جینسی منالان و تازه‌لاوان حیسابی بۆ ده‌كری و به تاوان داده‌ندرێ. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ره‌زامه‌ندی كچان بۆ هه‌بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه جینسییه ئیعتباری یاسایی نییه.
19- بوونی چه‌ند ژنه قه‌ده‌غه‌یه.
هه‌بوونی چه‌ند ژنه كه پاشماوه‌ی داب و نه‌ریتی دواكه‌وتووی عه‌شیره‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تیه كه به‌هۆی مه‌زهه‌ب و فه‌رهه‌نگی پیاومه‌زنی سه‌پیندراوه و سه‌قامگیر بووه، ده‌بی به خیرایی له‌ناو بچی و قه‌ده‌غه بكری.
20- سیغه قه‌ده‌غه‌یه.
سیغه پاكانه‌ی مه‌زهه‌بی له‌ش فرۆشی و جۆریك له فه‌حشایه. ژنان به‌هۆی هه‌ژار و پیویستی مادی په‌نا بۆ سیغه ده‌به‌ن و كار به‌ده‌ستان و به‌ریوه‌به‌رانی مه‌زهه‌بی هۆكار و پهرهپیدهر و په‌یوه‌ندی ئه‌مجۆره فهحشایهن. سیغه ده‌بی به ته‌واوی قه‌ده‌غه بكری و كه‌سانی پهرهپیدهری ده‌بی له‌لایه‌ن یاساوه سزا بدرین و لیی بكۆلدریتهوه.
21- سه‌رجه‌م ئه‌و یاسا و ریسایانهی كه پیاوان له پله‌یه‌كی به‌رزتر و وه‌ك سه‌رۆكی بنه‌ماله داده‌نێ، ده‌بی هه‌لوه‌شیته‌وه.
ژن و پیاو ده‌بی به ته‌واوی له ماف و به‌رپرسایه‌تی به‌رابه‌ر و یه‌كسان به‌رانبه‌ر به یه‌كتر، به‌رانبه‌ر به منال و سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی بنه‌ماله‌یی به‌رخوردار بن. شوینی ژیان ده‌بی به ریككه‌وتنی هاوبه‌شی هه‌ردوو لایه‌ن ههلبژیردرێ، یاسایه‌ك كه ته‌نیا مافی پیاوان له دیاری كردنی شوینی نیشته‌جێ بوون به ره‌سمی ده‌ناسێ، ده‌بی هه‌لوه‌شیته‌وه.
مافی ژنان بۆ كار كردن و موسافرهت نابی به ئیجازه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ببه‌ستریته‌وه.
22- هه‌رجۆره كرده‌وه‌یه‌كی توند و تیژی له بنه‌ماله‌دا له چه‌شنی لیدان و ئه‌زیه‌ت و ئازاری ژن قه‌ده‌غه‌یه.
كرده‌وه‌ی توند وتیژی به‌دژی ژنان له بنه‌ماله‌دا به تاوانی كۆمه‌لایه‌تی داده‌ندرێ و سه‌ربه‌خۆ له سكاڵای ژن ده‌بی یاسا لیی بكۆلیتهوه.
23- سه‌رجه‌م یاسا و ریسای شه‌رعی و عورفی كه له‌ژیر ناوی دیفاع له ناموس، سزای تاوانبارانی جینایه‌ت له‌دژی ژنان كه‌م ده‌كاته‌وه، ده‌بی هه‌لوه‌شیته‌وه.
دواكه‌وتوویی فه‌رهه‌نگی و هه‌ستی ده‌مارگرژانه‌ی مه‌زهه‌بی له‌ژیر ناوی ناموس په‌ره‌ستیدا ئه‌منیه‌تی روحی و جیسمی زۆربه‌ی ژنان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، ده‌وله‌ته مه‌زهه‌بیه‌كان و زۆربه‌ی یاسا شه‌رعی و عورفییهكان دیفاع له‌م دواكه‌وتوویی و ده‌مارگرژییه ده‌كه‌ن و په‌نای بۆ ده‌به‌ن.
له پیناو پشتیوانی له مافه ئینسانییهكانی ژنان پیویسته، به خیرایی ئه‌م یاسایانه هه‌لوه‌شیته‌وه بۆئه‌و جینایه‌تانه‌ش كه له‌لایه‌ن باوك، برا، میرد و یان هه‌ر كهسیكیترهوه به‌رانبه‌ر به ژنان له‌ژیر ناوی دیفاع له ناموس به‌ریوه ده‌چێ، سزایه‌كی قورس دیاری ده‌كری.
24- هه‌رجۆره نابه‌رابه‌ری و ههڵاواردنیكی نیوان ژن و پیاو له یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به میراته‌وه ده‌بی نه‌مینی.
حوكم و یاسای مه‌زهه‌بی شه‌رعی په‌یوه‌ندیدار به میراته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌لاواردنی ژنان دامه‌زراوه، ئه‌م یاسا و ریسایه ده‌بی هه‌لوه‌شیته‌وه و ئیعتباری قانوونی نه‌بێ.
25- دایك و باوك له مه‌سه‌له‌ی سه‌رپه‌رستی و چاوه‌دیری مناله‌كانیان له ماف و به‌رپرسایه‌تی وه‌ك یه‌ك به‌رخوردارن.
سه‌رپه‌رستی و چاوه‌دیری كردنی منالان له كاتیكدا باوك ده‌مرێ، مافی دایكه. ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رستی منال مرد، دادگا له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندی منال، ته‌سمیم ده‌گرێ.
26- هه‌رجۆره نابه‌رابه‌رییه‌ك له نیوان ژن و پیاو له بواری ته‌لاق و جیابوونه‌وه ده‌بی هه‌لوه‌شیته‌وه.
ژنان و پیاوان ده‌بی به شیوه‌یه‌كی یه‌كسان له مافی ته‌لاق به‌رخوردار بن. ده‌بی له كاتی داوای هه‌ر لایه‌نیك چ ژن، چ پیاو، یاسا جیایی و ته‌لاقی ئه‌وان به ره‌سمی بناسێ.
ئیمتیازاتی شه‌رعی و حقوقی تایبه‌ت به پیاوان سه‌باره‌ت به سه‌رپه‌رستی و چاوه‌دیری منالان پاش جیابوونه‌وه، ده‌بی نه‌مینی. ژن و پیاو له ماف و ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تی یه‌كسان به‌رانبه‌ر به مناله‌كانیان به‌رخوردارن. پاش ته‌لاق و جیابوونه‌وه، ده‌بی دادگا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه و له‌سه‌ر بنه‌مای دابین كردنی باشترین هه‌ل و مه‌رجی گه‌شه و په‌روه‌رده‌ی منالان و شیوه‌ی سه‌رپه‌رستی منال دیاری بكات. له كاتیك دا دایك هۆگری به‌م كاره هه‌بی و مه‌رجی پیویستی ئه‌م كاره‌شی هه‌بی سه‌رپه‌رستی منال ده‌كه‌ویته ئه‌ستۆی دایك. له كاتیكدا كه پیویست بێ ده‌بی ده‌وله‌ت له بواری مالییه‌وه یارمه‌تی دایك یان باوك كه سه‌رپه‌رستی منالی له ئه‌ستۆیه، بدات.
هه‌رجۆره ههلاواردنیك به زیانی ژنان له دابه‌ش كردنی كه‌ل و په‌لی بنه‌ماله له‌كاتی ته‌لاق و جیابوونه‌وه ده‌بی هه‌لوه‌شیته‌وه.
27- مافی دایكێنی ده‌بی سه‌ربه‌خۆ و به‌جیا له ئیزدواج به ره‌سمی بناسرێ.
ژنانیك كه بێئیزدواج منالیان ده‌بی، له سه‌رجه‌م مافه فه‌ردی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی دایكینی ده‌بی به‌رخوردار بن. منالهكانیشیان ده‌بی ته‌واوی مافه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانیان بۆ له به‌رچاو بگیری.
28- په‌یوه‌ندی خسووسی نیوان ژن و پیاو ده‌بی رێزی لی بگیری و له هه‌رجۆره ده‌خاله‌ت و ده‌ست دریژی كردنیك پاریزراو بیت.
هه‌رجۆره ده‌ست تیوه‌ردانی ده‌وله‌ت و یان ده‌خاله‌تی ئه‌فراد و ناوه‌ندیتر له په‌یوه‌ندی خسووسی نیوان ژن و پیاو قه‌ده‌غه‌یه.
مافه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان
29- هه‌لبژاردن و ههلبژیران ده‌بی مافی به‌رابه‌ری نیوان ژنان و پیاوان بێ.
ژنان و پیاوان ده‌بی به شیوه‌یه‌كی یه‌كسان له مافی هه‌لبژاردن و ههلبژیران له سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی قانوون دانان، قه‌زایی و ئیجرایی له هه‌موو بوراه‌كاندا به‌رخوردار بن. هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی كه ده‌بنه ئاسته‌نگ و كۆسپی سه‌ر ریگای ئه‌و مافه ده‌بی هه‌لوه‌شیته‌وه.
30- هه‌موو ئه‌و یاسا و ریسایانهی كه ئازادی ژنان بۆ له‌به‌ر كردنی جل و به‌رگ زه‌وت ده‌كات ده‌بی له‌ناو بچێ.
جۆری لیباس و شیوه‌ی له‌به‌ر كردنی جل و به‌رگ، كاری خسووسی ئینسانه‌كانه و هیچ به‌رپرس و ناوه‌ندیك، ده‌وله‌تی و غه‌یره ده‌وله‌تی، حه‌قی ده‌خاله‌تی نیه و ژنان به ته‌واوی له شیوه‌ی له‌به‌ركردنی جل و به‌رگ ئازادن. سه‌پاندنی جۆری لیباس بۆ ژنان و سه‌پاندنی حیجاب به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه.
31- هه‌رجۆره جیاكردنه‌وه‌یه‌كی نیوان ژنان و پیاوان له كۆر و كۆبوونه‌وه‌كان، له هه‌ر شوینیك و له‌ناو هه‌ر وه‌سیله‌یه‌كی راگواستنی گشتیدا قه‌ده‌غه‌یه.
هه‌موو كه‌ند و كۆسپه سهپیندراوهكانی سه‌ر ئه‌م ریگایه ده‌بی له‌ناو بچێ.
32- هه‌رجۆره ههلاواردنیكی جینسی له بواری ئاموزش و په‌روه‌رده‌دا ده‌بی هه‌لوه‌شیته‌وه.
سه‌رجه‌م ده‌رسه‌كان و ده‌وره ئاموزشییهكان بۆ كچان و كوڕان له مه‌دره‌سه و ناوه‌نده به‌رزه‌كانی په‌روه‌رده‌ییدا ده‌بی یه‌كسان بێ. دابه‌ش كردنی یاسایی و به‌كرده‌وه‌ی به‌شه‌كانی ئاموزشی به‌سه‌ر ژنان و پیاواندا ده‌بی هه‌لوه‌شیته‌وه.
له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ئاموزشیدا، كلاسه‌كان ده‌بی تیكه‌ل بن. مافی ژنانه كه له هه‌موو به‌شه‌كانی وه‌رزشیدا به‌شداری بكه‌ن و ده‌بی له هه‌موو ئیمكاناتیكی وه‌رزشی به‌هره‌مه‌ند بن.
33- بۆ خویندن و فیربوونی ژنان ده‌بی ئاسانكاری بكری و ئیمكاناتی تایبه‌تی دابین بكری.
زۆربه‌ی ژنان به‌هۆی هه‌ل و مه‌رجی ژیان و بارودۆخی كۆمهلایهتیان له خویندن و فیربوون بێبه‌ش بوون. بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌م دواكهوتوویییه ده‌بی سه‌ره‌رای ره‌خساندنی ئاموزش و په‌روه‌رده‌ی خۆرایی و ئیجباری بۆ سه‌رجه‌م كه‌سانی ناو كۆمه‌لگا هه‌تا ته‌مه‌نی 18 سالی، كلاسی تایبه‌تی خویندن و فیركردن و دریژه‌دانی خویندن بۆ گه‌وره سالان له بواری جۆراوجۆردا دابمه‌زرێ و ئاسانكاری پیویست بۆ به‌شداری به‌رینی ژنان له‌و كلاسانه‌دا بكری.
34- مه‌هد كوده‌ك و شوینی حه‌وانه‌وه‌ی مناڵان ده‌بی له شار و ئاوایییهكاندا به شیوه‌یه‌كی به‌رین دابمه‌زرێ.
بۆ ره‌خسانی بواری به‌شداری چالاكانه‌ی ژنان له ژیانی كۆمه‌لایه‌تیدا پیویسته چاوه‌دیری و پاریزگاری له منالان هه‌رچی زیاتر له‌لایه‌ن كۆمه‌لگاوه به‌ریوه بچی. به‌و مه‌به‌سته ده‌بی له شوینه‌كانی كار و گه‌ره‌كه‌كانی شار و دێ به شیوه‌یه‌كی به‌رین مه‌هدی كوده‌ك و كودهكستان دابمه‌زرێ. دایك و باوكی منالان ده‌بی ئیمكانی ده‌ستره‌سی و به شیوه‌یه‌كی ئاسان و خۆرایی له مه‌هدی كوده‌ك و كودهكستان كه‌لك وه‌ربگرن. ئه‌ركی ده‌وله‌ت و خاوهنكاران ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تی به دامه‌زراندنی ئه‌م ناوه‌نده دامه‌زراوانه بده‌ن.
35- ژنان ده‌بی له‌ژیر باری زه‌خت و زۆری كاری بنه‌ماله‌یی رزگاریان ببی و به‌شداری ئه‌وان له ژیانی كۆمه‌لایه‌تیدا ده‌بی ئاسانكاری بۆ بكری.
به‌ریوه‌بردنی كار‌و باری ناومال و چاوه‌دیری له بنه‌ماله به‌شیكی گه‌وره له كات و وزه و توانایی جیسمی و فكری ژنان به‌خۆیه‌وه خه‌ریك ده‌كات و كۆسپیكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ریگای په‌روه‌رده بوونی لیهاتوویییهكانی ژنان و ئاسته‌نگ و بهربهستیكی جیددییه له‌سه‌ر ئیمكانی حزوور و به‌شداری ژن له ژیانی كۆمه‌لایه‌تیدا.
هاتنه‌دی به‌كرده‌وه‌ی ماف و ئازادییه فه‌ردی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی ژنان، ته‌نیا به ئاستیك به‌ستراوه‌ته‌وه كه ژنان له قه‌ید و به‌ندی كاری بنه‌ماله‌یی رزگار ببن.
كار له چوارچیوه‌ی مالدا ئه‌ركی هاوبه‌شی پیاو و ژن له بنه‌ماله دایه و بۆ ئه‌وه‌ی كه پیاوان و ژنان له‌پال به‌ریوه‌بردنی كاری مالدا، له به‌شداری كردنی ژیانی كۆمه‌لایه‌تی و له‌كاتی ئازادی تاكه‌كه‌سی به‌رخوردار بن، ئاسانكاری و ئه‌نجام دانی هه‌رچی زیاتری كاری ناومال له‌لایه‌ن كۆمه‌لگاوه ئه‌ركیكی سه‌ره‌كی و گرینگه. ئه‌مرۆ به‌شیكی سه‌ره‌كی كاری ناومالیش ده‌توانی و ده‌بی له‌لایه‌ن كۆمه‌لگاوه سازمان بدری و به‌ریوه بچێ. به‌شی سه‌ره‌كی كاری ناومالیش ده‌توانی و ده‌بی به به‌رهه‌م و دانه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌بارتر و زۆرتی به‌رهه‌مه‌كان و كه‌ره‌سه‌ی پیویست بۆ كار‌و باری ناومال و هه‌روه‌ها ریكخستنی گونجاوتری خزمه‌تگوزاری كۆمه‌لایه‌تی به توندی ئاسانكاری بۆ بكرێ.
به‌و مه‌به‌سته پیویسته ئه‌و هه‌نگاوانه به‌خیرایی له‌لایه‌ن ده‌وله‌ته‌وه ههلبگیری:
– ئه‌ركی ده‌وله‌ته، چیشتخانه و لیباس شوویی گشتی له هه‌موو گه‌ره‌كه‌كان دابمه‌زرینی. ئه‌و ئیمكاناته ده‌بی به ئاسانی هه‌موو كه‌س ده‌ستی پیی رابگات و كه‌لكی لی وه‌ربگرن.
– ئه‌ركی ده‌وله‌ته كار‌و بار خزمه‌تگوزاری، به‌رهه‌مه‌كان و ئامرازیك كه له جیهه‌تی ئاسانكاری له كاری ناومال دا ده‌بی، به‌بێ له به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی خوازانه، په‌ره‌یان پێبدات.
– ئه‌ركی ده‌وله‌ته پیشكه‌ش كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه پاراستنی منال له بنه‌ماله‌دا ئاسان ده‌كاته‌وه، به له‌به‌رچاو گرتنی ته‌واوی رێ و شوینی بیهداشتی و ته‌ندروستی و به‌بێ هیچ جۆره مولاحزاتیكی به‌رژوه‌ندی خوازانه، په‌ره‌یان پێبدات.
هه‌روه‌ها ده‌وله‌ت، ناوه‌ندی تایبه‌تی بیهداشتی و پزیشكی منالان له گه‌ره‌كه‌كاندا دابمه‌زرینی، به جۆریك كه ئه‌م ناوه‌ندانه سه‌باره‌ت به ئه‌ركی خۆراك و بیهداشتی منالان و چاوه‌دیری لهمنالان له‌كاتی نه‌خۆشی، له‌گه‌ل دایكان و باوكان ته‌نانه‌ت له مالهكانیشیاندا، به شیوه‌یه‌كی ریك و پیك، پرس و راویژ بكه‌ن و كاری خزمه‌تگوزاری پیشكه‌ش بكه‌ن.
– ئه‌ركی ده‌وله‌ته، شوینی كایه و یاری تایبه‌تی منالان له سه‌رجه‌م گه‌ره‌كه‌كانی شار و دێ به له‌به‌رچاو گرتنی ته‌واوی رێ و شوینی بیهداشتی و ته‌ندروستی دابمه‌زرینی.
– ئه‌ركی ده‌وله‌ته شه‌به‌كه‌ی وه‌سائیلی راگواستنی گشتی، دارشتنه‌وه‌ی ساختومان و شارسازییهكان به جۆریك ئیسلاح بكات و په‌ره‌یان پێبدات كه ئیمكانی هه‌لگرتن و چاوه‌دیری منالان و ساوایان به شیوه‌یه‌كی ته‌ندروستی له هه‌موو شوینیك بره‌خسێ. ئه‌م كاره یارمه‌تی ده‌دات كه چاوه‌دیری له منالان، دایك و باوك ناچار نه‌كات له چوار چیوه‌ی مالدا قه‌تیس ببن.
– ئه‌ركی ده‌وله‌ته له تیكرای گه‌ره‌كه‌كانی شار و دێ ناوه‌ندی خه‌ریدی ریك و پیك دابمه‌زرینی بۆ ئه‌وه‌ی كرینی پیداویستی رۆژانه و كه‌ل و په‌لی ناومال به ئاسانی و له ماوه‌یه‌كی ئاسایی‌دا له‌لایه‌ن پیاو یان ژنه‌وه ئیمكانی هه‌بێ.
36- بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی پیاومه‌زنانه، پیاوان ده‌بی ئاموزشی تایبه‌تی ببینن.
بۆ موبارزه له‌دژی بیر‌ورا و سوننهتیك كه له‌سه‌ر بنه‌مای ژیردهستهیی و سووكایه‌تی پیكردنی ژنان داریژراوه، پیویسته هه‌نگاوی تایبه‌تی به مه‌به‌ستی ئاموزش پیاوان هه‌لبگیرێ. به‌و مه‌به‌سته ده‌بی له كتیبه ده‌رسی و ئاموزشی و راگه‌یه‌نه گشتییه‌كاندا لیبراوانه به‌گژ بیر‌ورا و سوننه‌تی پیاومهزنانهدا بچنه‌وه. فه‌رهه‌نگ و بیرورای به‌رابه‌ری نیوان ژن و پیاو ده‌بی بانگه‌شه‌ی بۆ بكری و په‌ره‌ی پێبدری. هه‌روه‌ها پیویسته هه‌تا له مه‌دره‌سه گشتییه‌كاندا و له ئاموزشگا تایبه‌تیه‌كاندا، پیاوان له ده‌وره “ته‌خه‌سوس”ییه‌كانی وه‌ك خه‌یاتی، ئاشپه‌زی، ئه‌ركه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به منال كه به‌پیی سوننه‌ت تایبه‌ت بوه به ژنان، به‌شداری بكه‌ن. ئه‌م كاره به‌شدار بوونی به‌كرده‌وه‌ی پیاوان له كار‌و باره‌كانی ناومال ئاسان ده‌كاته‌وه.
37- بۆ باشتر كردنی هه‌ل و مه‌رجی ژنانی دێ ده‌بی هه‌نگاوی تایبه‌تی هه‌لبگیرێ.
له ئاوایییهكاندا له كاتیك دا لانیكهمی ئیمكانات و له دواكه‌وتوویی به‌رهه‌م هینان دا قه‌راریان گرتوه، كار و ئه‌ركی سه‌خت و دژوار له‌سه‌ر شانی ژنانه. سه‌ره‌رای به‌ریوه بردنی كار و باری ناومال، دابین كردن و ئاماده كردنی زۆربه‌ی پیداویستییه سهرهتایییهكانی ژنان، له هه‌ل و مهرجیكی دژوار و به دواكه‌وتووترین ئامراز، ئه‌ركی ژنانی دێهاته‌كانه و سه‌رجه‌می ئه‌وانه وێرانی رۆلی ئه‌وان كه له به‌رهه‌م هیناندا دهیگیرن، هه‌ل و مه‌رجی دژوار و تاقه‌ت پروكین به‌سه‌ر كار و ژیانی ژنان له ئاوایییهكاندا حاكم بوه.
به مه‌به‌ستی باشتر كردنی بارودۆخی ژنانی ئاوایی، ده‌وله‌ت ده‌بی هه‌نگاوی تایبه‌تی له چه‌شنی په‌ره‌پیدانی شه‌به‌كه‌ی گه‌یاندنی به‌رق بۆ ئاوایییهكان، لوله‌كه‌شی ئاو، نانه‌واخانه‌ی گشتی و دابین كردنی سووته‌مه‌نی گونجاو له سه‌رجه‌می ئاوایییهكان به‌خیرایی دابمه‌زرینی.
38- ده‌بی ژنان له خزمه‌تگوزاری بیهداشتی تایبه‌تی به‌هره‌مه‌ند بن.
تیكرای كه‌سانی ناو كۆمه‌لگا ده‌بی له خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی و بیهداشتی رایگان به‌رخوردار بن. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ژنان ده‌بی له خزمه‌تگوزاری تایبه‌تیش كه‌لك وه‌ربگرن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌و ئیقداماتانه به‌خیرایی، پیویستن:
– به مه‌به‌ستی پیشگرتن و یا ده‌رمانی به‌جێ ورێی نه‌خۆشییه تایبه‌تیه‌كانی ژنان معایناتی ژنان له ماوه‌ی لانیكه‌م سالانه‌دا ده‌بی ببیته ره‌والی ئاسایی.
– شه‌به‌كه و ناوه‌ندی زاینگه به ئیمكاناتی پیشكهوتوویی پزیشكی ده‌بی له هه‌موو ولات دا دابمه‌زرێ و پهرهبستینی، به جۆریك كه تیكرای ژنانی حامله بتوانن له‌ژیر چاوه‌دیری پزیشك و مامانی پسپۆر و شاره‌زا له هه‌ل و مهرجیكی ته‌واو بیهداشتی و ئه‌من دا منالیان ببێ.
39- قه‌ده‌غه بوونی له‌بار بردنی كۆرپه‌ڵه ده‌بی هه‌لوه‌شیته‌وه.
كۆمه‌لگای سه‌رمایه‌داری ته‌نیا دوو ریگا ده‌خاته به‌رده‌م ژنانیك كه به‌شیوه‌یه‌كی نه‌خوازراو حامله ده‌بن، له‌ناو بردنی كۆرپه‌له و یان سه‌پاندنی هه‌ل و مه‌رجی دژواری روحی، ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی له حاله‌تیكدا كورپه‌له بپاریزن، هه‌ژاری و ته‌نگده‌ستی له دابین بوونی ئابووری مناله‌كان، كۆسپی واقعی و به‌كرده‌وه‌ی كه بوونی منال و چاوه‌دیری و په‌روه‌رده كردنی له‌سه‌ر ریگای به‌شداری ژنان له ژیانی كۆمه‌لایه‌تی، ئابوری و سیاسی، ده‌خاته ته‌نگژه‌وه و سه‌ره‌نجام ئاسته‌نگ و فشاره ئابووری، كۆمه‌لایه‌تی و ئه‌خلاقی كه دۆزینه‌وه‌ی منال بۆ ژنانی سه‌ڵته و منالهكانیانی به‌دواوه بێ، هه‌مووی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه ده‌بیته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌تا زۆربه‌ی ژنان خوازیاری كۆتایی هینان به سكپڕی بن و له‌كاتی نایاسایی بوونی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌دا، په‌نا بۆ له‌ناو بردنی كۆرپه‌له به‌هۆی كه‌سانی ناشاره‌زا له هه‌ل و مهرجیكی غه‌یره بیهداشتی و به قه‌بوول كردنی هه‌زینه‌یه‌كی زۆر ده‌به‌ن. به سه‌رنج دان به‌م راستییه، ده‌بی مافی له‌ناو بردنی كۆرپه‌له له كاتیكدا كه مه‌ترسی گیانی بۆ ژن به‌دواوه نه‌بی و ته‌مه‌نی كۆرپه‌له زیاتر له 16 حه‌وتوو نه‌بی، بۆ تیكرای ژنان به ره‌سمی بناسری و ئه‌نجامدانی به ئیجازه‌ی هه‌ركه‌س و ناوه‌ندیك بیجگه له خودی ژنه‌كه نهبهسریتهوه. عه‌مه‌لی له‌ناو بردنی كۆرپه‌له ده‌بی له نه‌خۆشخانه و بنكه‌كانی ته‌ندروستی گشتی و له‌ژیر چاوه‌دیری پزیشكی ئه‌م بواره به خۆرایی به‌ریوه بچێ. كه‌سانیك كه به‌بێ بوونی پسپۆری و لیهاتوویی تایبه‌تی و پیویست، ئه‌م عه‌مه‌له بكه‌ن، به تاوانبار دادهندرین و یاسا ده‌بی لیی بكۆلیتهوه.
ژنانی حامله هه‌تا كاتیك منالیان ده‌بی له معایناتی ریك و پیكی مانگانه به‌رخوردار بن.
ئه‌و موعایناتانه پاش زایمانیش هه‌تا كاتیك له روانگه‌ی پزیشكه‌وه به پیویستی بزانی، ده‌بی دریژه‌یان هه‌بی.
ده‌بی ناوه‌ندی گه‌شه‌پیدان و ته‌نزیمی بنه‌ماله له سه‌رجه‌م گهركهكانی شار و ئاوایییهكاندا دابمه‌زری. ده‌بی ئه‌م ناوه‌ندانه له ئیمكاناتی خزمه‌تگوزاری، كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زا و پیداویستی گونجاو به‌رخوردار بن. ئه‌م ناوه‌ندانه ده‌بی ئاموزش و رینوینی پیویست بده‌ن و هه‌روه‌ها ئامراز و كه‌ره‌سی پیش گرتن به حامیلهگی به شیوه‌ی خۆرایی له ئیختیاری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی بنێن كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن. به‌سه‌ر به‌رهه‌م هینان و وارداتی ئامرازی پیش گرتن له حاملهگی ده‌بی به ته‌واوی له‌ژیر چاوه‌دیری پزیشكیدا قه‌رار بگرێ.
40- داب و نه‌ریتیك كه له بواری رووحی و جیسمییه‌وه سووكایه‌تی به ژنان ده‌كات ده‌بی قه‌ده‌غه بكرێن.
ئیستاش له زۆر شوینی دواكه‌وتوو له بوار ئابوور و فه‌رهه‌نگی، داب و نه‌ریتی كۆنه‌په‌رستانه‌ی وه‌ك خه‌ته‌نه‌ی ژنان و ئال و گۆر پیكردن به كچان، له ئارادایه. داب و نه‌ریتیكی ئه‌وتۆ ده‌بی قه‌ده‌غه بكرین.
ئه‌ركی ده‌وله‌ته كه هه‌نگاوی یاسایی و فه‌رهه‌نگی پیویست بۆ سرینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌م رێ و ره‌سمانه هه‌لبگری و له كه‌سانی خه‌تاكار و سه‌به‌بكار بكۆلیتهوه و به توندی سزایان بدات.
41- ده‌بی ژنان له به‌رانبه‌ر جینایه‌ت و ده‌ست دریژی پێكران و توندوتیژیدا، له ئه‌منیه‌تی حقوقی و كۆمه‌لایه‌تی به‌رخوردار بن.
ده‌ست دریژی كران و قه‌ساوه‌ت له دڕندانه‌ترین جۆری سووكایه‌تی بۆسه‌ر كه‌سایه‌تی جیسمی و رووحی كه‌سیك، له كۆمه‌لگای ئه‌مرۆدا به‌هۆی زال بوونی هه‌ستی ده‌مارگرژانه‌ی ئه‌خلاقی پیاومه‌زنانه و بیروباوه‌ری مه‌زهه‌بی، تجاوهز و قه‌ساوه‌ت وه‌ك ده‌ست دریژ كردن بۆسه‌ر ناموس و شه‌ره‌ف و حورمه‌تی بنه‌ماله حیسابی بۆ ده‌كری و هه‌ر ئه‌م كاره‌ش ده‌بیته هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی كات ئه‌م جینایه‌تانه سه‌رپۆش بكرێن.
سووكایه‌تی و ته‌وهین به ژن یان ته‌نانه‌ت ئه‌زیه‌ت و ئازاری ئه‌و، چ له‌لایه‌ن پیاوانی بنه‌ماله و چ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ره‌سمییه‌وه، داوای خوین به‌ها و تۆله لی كردنه‌وه‌ی بنه‌ماله‌یی به‌دواوه بوه و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی كات ناچار كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی بۆته قۆربانی تجاوهزهكه به ئیزدواج له‌گه‌ل ئه‌و كه‌سه‌ی تجاوهزی كردوه، گه‌لیك جاران ئاكامی ئه‌م تجاوهز و قهساوهته بوه. هه‌مووی ئه‌و مه‌سه‌لانه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ژنانیك كه تجاوهزیان پیكراوه، له شكایه‌ت به ناوه‌نده ئینتزامی و قهزایییهكان خۆ بپاریزن و ته‌نانه‌ت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌لای نیزیكترین كه‌سانی خۆیانه‌وه نهدركینن، هه‌ربۆیه ده‌بی:
قه‌ساوه‌ت له زوومره‌ی تاوانی جینایه‌تكارانه‌ی كه‌یفه‌ری دابندرێ. تۆله ئه‌ستاندنه‌وه‌ی بنه‌ماله‌یی به پالپشتی ده‌مارگرژی ئه‌خلاقی و مه‌زهه‌بی قه‌ده‌غه و به تاوان حیساب ده‌كری. قوربانیان ئه‌م كرده‌وه درندانه‌یه ده‌بی به ئاسانی بتوانن له ناوه‌نده قهزایییهكان كه‌لك وه‌ربگرن.
پێراگه‌یشتن به‌و كه‌سانه‌ی تجاوهزی ئه‌وتۆیان پێده‌كری ده‌بی به‌دوور له سووكایه‌تی پیكردن و بهخیراییترین كاتی مومكین به‌ریوه بچێ. قوربانیانی ئه‌م تجاوهزه ده‌بی له خزمه‌تگوزاری پزیشكی و رهوانپزیشكی به‌رخوردار بن.
42- ده‌بی به‌ربه‌ره‌كانی له‌دژی زه‌مینه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی فه‌حشا بكری. به مه‌به‌ستی گه‌راندنه‌وه‌ی قوربانیانی فه‌حشا بۆسه‌ر ژیانیكی ئاسووده و سالم ده‌بی له بواری ئابووری و ئاموزشییهوه ئیمكاناتی پیویست ته‌رخان بكری و ئاسانكارییان بۆ بكریت.
فه‌حشا یه‌كیك له شیوازه‌كانی سته‌مه كه له كۆمه‌لگای سه‌رمایه‌داریدا به‌سه‌ر ژنان دا سه‌پاوه و خه‌بات له‌دژی فه‌حشا بۆ به‌ده‌ست هینانه‌وه و پاراستنی حورمه‌ت و كه‌سایه‌تی ئینسانی ژن له كۆمه‌لگادا، ئه‌ركیكی سه‌ره‌كی و پیویسته. هه‌ژاری و نه‌بوونی هه‌ل و مه‌رجی له‌باری كۆمه‌لایه‌تی و ئاسته‌نگ و كۆسپی یاسایی و عه‌مه‌لی كه له‌سه‌ر ریگای كاری ژنان و سه‌ربه‌خۆیی مالی ئه‌وان قه‌راری گرتوه، به پالپشتی فه‌رهه‌نگ و خو و ره‌وشتی پیاومه‌زنانه، له هۆكاره‌كانی پیكهاتن، پاراستن و په‌ره‌گرتنی فه‌حشا له كۆمه‌لگای ئه‌وسه‌رده‌مه دایه.
تهعهسووبات و ئاموزشه مه‌زهه‌بییه‌كان هه‌ر به‌وجۆره كه ئه‌زموونی كۆماری ئیسلامی له ئیران نیشانی داوه، له ئارادا بوه. به هاندان و به‌هیز كردنی فه‌رهه‌نگی پیاومه‌زنی و سه‌پاندنی هه‌ل و مه‌رجی ژیردهستهیی ژن، خۆی هۆكاری په‌ره‌گرتنی فه‌حشا له كۆمه‌لگادا بوه.
له‌ناو بردن و سرینه‌وه‌ی ئاسه‌واری فه‌حشا له گره‌وی خه‌بات له‌دژی تیكرای ئه‌و مه‌سه‌لانه دایه كه ئیشاره‌مان پیكرد. هه‌روه‌ها بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ی فه‌حشا، ئه‌م ئیقداماتانه به‌خیرایی ده‌بی ئه‌نجام بدرێ:
– ئه‌ركی ده‌وله‌ته كه له‌بواری ئابوورییه‌وه یارمه‌تی به قوربانیان فه‌حشا بكات و ئیمكاناتی ئاموزشی و ره‌خساندنی هه‌ل و مه‌رجی كار و پیشه‌یان بۆ ریك بخات.
– ده‌ست و پیوه‌ند و كارگوزارانی فه‌حشا ده‌بی بكه‌ونه ژیر لیكۆلینه‌وه‌ی یاسا و سزای قورسیان بۆ له‌به‌رچاو بگیریت.
43- هه‌رجۆره جیاوازی دانان و ههلاواردنیكی ژنان له ریكخراوه سیاسی، سینفی و فه‌رهه‌نگیه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه.
ژنان و پیاوان ده‌بی به شیوه‌یه‌كی یه‌كسان له مافی ئه‌ندامه‌تی و هه‌لسووران له‌نیو ئه‌و ریكخراوانهیاندا به‌رخوردار بن.
44- پیكهاتنی ریكخراوه له په‌یوه‌ند له‌گه‌ل داخوازی و مه‌سه‌له‌ی ژنان ئازاده.
پیكهاتنی هه‌رجۆره ریكخراویك به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ست هینانی مافه‌كانی ژنان، دفاع له‌و مافانه و هه‌روه‌ها وه‌لامدانه‌وه به پیداویستی و باشتر كردنی بارودۆخی ژنان ئازاده و ئه‌ركی ده‌وله‌ته كه ئیمكانات و ئاسانكاری پیویست بۆ ئه‌م ریكخراوانه ته‌رخان بكات.
45- هه‌رجۆره ریكخراویكی تایبه‌تی ژنان ئازاده.
مافی ژنانه كه له بواری جۆراوجۆردا و سه‌باره‌ت به هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك ریكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان دابمه‌زرینن.
46- داخوازییه‌كانی ژنان ده‌بی به شیوه‌یه‌كی دیموكراتیك دابین بكری.
مهرجیكی پیویست بۆ هاتنه‌دی واقعی داخوازییه‌كانی ژنان ئه‌وه‌یه كه به‌ریوه بردنیان به‌دوور له هه‌رجۆره چه‌واشه‌كاری و ده‌ستیوه‌ردانی بوروكراتیك و له ریگای به‌شداری ئازادانه‌ی خه‌لك به تایبه‌ت به‌شداری هه‌رچی به‌رینتری ژنان به‌ریوه بچی، له‌م رووه‌وه:
– ئه‌ركی ده‌وله‌ته كه ریكخراوه و سازمانه جه‌ماوه‌ری و غه‌یره ده‌وله‌تیه‌كان (له ریكخراوه‌ی تایبه‌تی ژنانه وه بگره هه‌تا ریكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی وه‌ك شورا كریكارییه‌كان و شورای گه‌ره‌كه‌كان) كه له پیناو باشتر كردنی بارودۆخی ژنان خه‌بات ده‌كه‌ن، وه‌ك ئورگانی ئیجرایی و چاوه‌دیری به‌سه‌ر هاتنه‌دی داخوازییه تایبه‌تیه‌كانی ژنان به ره‌سمی بناسێ.
– ئه‌ركی ده‌وله‌ته كه له په‌یوه‌ند له‌گه‌ل هه‌ر داخوازی و كرده‌وه‌یه‌ك، سه‌رچاوه و ئیمكاناتی پیویست به مه‌به‌ستی به‌ره‌و پیش بردنی كاری ئه‌م ریكخراوانه، بۆیان دابین بكات.