سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ٢١ مانگ به‌سه‌ر داخران و راگرتنی هه‌ڵی به‌رهه‌مهێنان له كارخانه‌ی “ئاجۆرجیل” كرێكارانی ئه‌م كارخانه به‌بێ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوكانیان له بلاتكلیفی و بارودۆخێكی سه‌ختی به‌ڕێچوونی ژیاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، خاوه‌نكارانی كارخانه‌ی ئاجۆرجیل له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی رابردوودا، به‌رهه‌مهێنانی له‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه به هۆی كێشه له‌گه‌ڵ دوو سه‌هامداری دیكه‌ی خۆی راگرتووه. به‌م شێوه‌یه نزیكه‌ی ٢٢٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره له ٢١ مانگ له‌وه‌پێشه‌وه بێكار و بیلاته‌كلیف بوون. شایانی باسه، نه‌درانی حه‌قده‌ست و مافی بیمه‌ی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه به نزیكه بوونه‌وه به ساڵی نوێ، نیگه‌رانی ئه‌م كرێكارانه‌ی به چه‌ند قات زیاتر كردووه.