به پێی راپۆرته‌كان چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌ی خوێندن له ناوچه كوردنشینه‌كان په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی منداڵانی به‌جێماو له‌خوێندنی لێكه‌وتۆته‌وه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، هه‌ر ئێستا ١٩٨ منداڵ ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ به‌ره‌وژوور له شار و ئاواییه‌كانی ئۆستانی كوردستان له خوێندن و نووسین بێبه‌ش كراون. به پێی دان پێدانانی جێگری ئاموزش و په‌روه‌رشی ئۆستانی كوردستان، له ماوه‌ی ئه‌مساڵی خوێندندا ٣٩١ خوێندكاری به‌جێماو له خوێندن شناسایی كراون كه له‌م ژماره‌یه ١٩٣ كه‌سیان ره‌وانه‌ی مه‌دره‌سه كراون. ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی وازهێنانی كچانی گوندنشین له قۆناغی ده‌بیرستان كرد. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند ته‌نیا له شاری سنه ١٦٠ منداڵی خیابانی هه‌یه كه له لیستی به‌جێماوانی خوێندن ئاماژه‌یه‌كیان پێنه‌كراوه. شایانی باسه به هۆی هه‌زینه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ری ته‌حسیلی، بنه‌ماڵه هه‌ژار و ده‌ستكورته‌كان توانایی ئه‌وه‌یان نییه منداڵه‌كانیان بنێرن بۆ مه‌دره‌سه و ژماره‌یه‌كی زۆریان له رووی ناچاریه‌وه ره‌وانه‌ی بازاڕی كار ده‌كرێن.