هه‌فته‌ی رابردوو ١٢ کەس لە ئەندامانی ناوەندی ژمارە ٢ی ئاموزش و په‌روه‌رشی فیکری منداڵان و تازه‌لاوانی مەهاباد، پلەی یەکەمی “فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی نەقاشی منداڵانی نەخۆش”یان لە شاری تاران بەدەست هێنا.
لەو فێستیڤاڵەدا، ٩٠٠ منداڵ و تازه‌لاوی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە ٢٦ وڵاتی جیهان و لە ٤ گرووپی تەمەنیی جیاوازدا، بەشدارییان کردبوو. ناوه‌رۆكی فێستیڤاڵەکە بریتی بوو لە ئەزموونی منداڵان لە کاتی خەواندنیان لە نەخۆشخانە و تەندروستیی جەستەییان کە بە شێوەی نەقاشی خرایە روو. بەپێی ئاماری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە هەر سه‌عاتێكدا ١٧ هەزار منداڵ لە سه‌رتاسه‌ری جیهان بە هۆکاری جیاواز گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. شایانی باسه بڕیاره ئەم فێستیڤاڵە ساڵی داهاتوو لە وڵاتی مەجارستان بەڕێوەبچێت.