به‌خشرانی دیپلۆمی ئێفتخار به‌ وێنه‌گرێكی خه‌ڵكی شاری مهاباد

561
وێنەگرێكی خەڵكی شاری مەهاباد بە ناوی “مەنسوور محەممەدی” كە لە بەشی پرۆفێشناڵی فێسیتڤاڵی نێودەوڵەتیی فۆتۆ ئاواردی ئامریكا بەشداری كردبوو، سێ دیپلۆمی ئێفتخاری بەدەست هێنا.
فێستیڤاڵی فۆتۆ ئاواردی ئامریكا بە بەشداریی ١٧ هەزار و ٨٤١ وێنە لە ١٣٠ وڵاتی جیهان بەڕێوەچوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ مەنسوور محەممەدی ساڵی رابردووش لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وێنەی “لووسی ئاوارد”ی ئامریكا، دیپلۆمی ئێفتخاری ئەو ڤێستیڤاڵەی پێ به‌خشرابوو. ناوبراو تا ئێستا ٥ خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە و چەندین خەڵاتی فێستیڤاڵە جیهانییەكانی دیكەشی بەدەست هێناوە.