به‌خشینی دوو مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌ ئیلام

465
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دوو زیندانی تاوانبار به‌ قه‌تڵ به‌ ره‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی كه‌سه‌ كوژراوه‌كه‌ له‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام له‌ شاری ئیلام رزگاریان بوو.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، زیندانییه‌ك به‌ ناوی كورت كراوه‌ی “م.س” كه‌ بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵه‌ به‌ تۆمه‌تی قه‌تڵ به‌ ئێعدام مه‌حكوم كراوه‌‌ و له‌ زیندانی ناوه‌ندی ئیلام به‌سه‌ر ده‌بات، شاكیانی په‌روه‌نده‌كه‌ی ره‌زایه‌تیان پێدا و ئازاد كرا. هه‌روه‌ها راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زیندانییه‌كی دیكه‌ به‌ ناوی كورت كراوه‌ی “ر.پ” كه‌ به‌ تۆمه‌تی قه‌تڵی عه‌مد له‌ ئێسلاح و ته‌ربیه‌تی ئیلام راده‌گیردرا، پاش ره‌زایه‌ت پێدانی له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كه‌سه‌ كوژراوه‌كه‌وه‌ دوای تێپه‌ڕ كردنی ٥ ساڵ له‌ حوكمه‌كه‌ی ئازاد كرا.