به‌خشینی زیندانییه‌كی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌ زیندانی ئیلام

407
زیندانییه‌كی مه‌حكووم به‌ قه‌ساس له‌ زیندانی ناوه‌ندی ئیلام، به‌ ره‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی كه‌سه‌ كوژراوه‌كه‌ له‌ داری ئێعدام رزگاری بوو.به‌ پێی راپۆرته‌كان، زیندانییه‌ك كه‌ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ” مه‌حكووم به‌ قه‌ساس و له‌ زیندان به‌ندكرابوو، به‌روڕووی لێبوردن و ره‌زایه‌تی شاكیانی په‌روه‌نده‌كه‌ی بۆوه‌‌. به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی حوكمی قه‌ساس كه‌ قه‌رار بوو له‌ رێكه‌وتی ١٤ی مانگی خه‌رمانان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ هه‌وڵی بێوچانی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، ئه‌م حوكمه‌ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.