به‌ده‌ستهێنانی رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی سه‌باره‌ت به‌ ته‌حریمه‌كان

128
رۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، هه‌واڵنێری “ئاسۆشیتێدپرێس” له‌سه‌ر زاری دیپلۆماته‌كان رایگه‌یاند: “رژیمی كۆماری ئیسلامی و گروپی ١+٥‌، رێكه‌وتنێكی سه‌ره‌تاییان سه‌باره‌ت به‌ ته‌حریمه‌كان له‌دژی ئێران به‌ده‌ستهێناوه‌.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، بابه‌تی لابردنی ته‌حریمه‌كان، یه‌كێك له‌ ٥ زه‌میمه‌ی به‌ڵگه‌ی كۆتاییه‌ و له‌م به‌ڵگه‌یه‌دا هاتووه‌ كه‌ كام یه‌ك له‌ ته‌حریمه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ئامریكا و به‌ چ خێرایه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌. به‌ وته‌ی دیپلۆماته‌كان، به‌رپرسانی ئه‌رشه‌دی ٧ وڵاتی وتووێژكار له‌ “ڤیه‌ن”، له‌وانه‌ “جان كری و محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف”، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا و رژیمی كۆماری ئیسلامی، هێشتا ئه‌م به‌شه‌ له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌یان، ته‌ئید نه‌كردووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، “ده‌بیری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی” رایگه‌یاند: “له‌ ئه‌گه‌ری هاوكاری رژیمی كۆماری ئیسلامی، له‌وانه‌یه‌ راپۆرتی ئه‌بعادی نیزامی تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٥، بڵاو ببێته‌وه‌. دوایین راپۆرته‌كان له‌ ڤیه‌ن باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌، دوایین ده‌ور له‌ وتووێژه‌كانی گروپی ١+٥ و رژیم له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌م وڵاته‌، بچێته‌ نێو ٨مین رۆژی خۆیه‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی قسه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ دیپلۆماته‌ نه‌ناسراوه‌كانی رۆژئاوایی، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ پاش رۆژی سێشه‌ممه‌، له‌ زووترین كاتدا ئه‌م وتووێژانه‌ درێژه‌ی پێبدرێت.