به‌ربه‌ست دانانی رژیم له‌ به‌رانبه‌ر بازڕه‌سانی ئاژانس

402t

“ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وه‌زه‌ی ئه‌تۆمی” له‌ دوایین راپۆرتی خۆی به‌ شورای ئه‌منیه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌واڵی هێواش به‌ره‌وپێش چوونی ره‌وتی بازڕه‌سی و لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی هه‌سته‌یی رژیم راگه‌یاندووه‌.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “ئاسیۆشتێتێدپرێس”، كۆماری ئیسلامی پاش رێكه‌وتنی كاتی له‌گه‌ڵ گروپی ١+٥ له‌ دوایین رۆژه‌كانی ساڵی ٢٠١٣ی زایینی بڕیار وابوو له‌گه‌ڵ ئاژانسی وه‌زه‌ی ئه‌تۆمی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی هه‌سته‌یی خۆی هاوكاری بكات، به‌ڵام ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه‌ هه‌موو جارێك به‌ره‌وڕووی به‌ربه‌ستی رژیم بوونه‌ته‌وه‌.